به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ محەمەد جیھاد ئەللیحام ، سەرۆکی دادگای باڵای یاسای بنەڕەتیی سوریا ئەمڕو لە پرێس کۆنفڕانسێک دا لیستی دواجاری بەربژارەکانی سەرۆک کۆماریی ئەم وڵاتەی دوای لێکدانەوەی سکاڵای بەربژێرە رەتکراوەکان راگەیاند کە بە گوێرەی ئەوە ، «عبدالله سلوم عبدالله»، «بشار حافظ اسد» و «محمود احمد مرعی» سێ بەربژێری ئەم ھەڵبژاردنەن .
محەمەد جیھاد ئەللیحام گوتیشی : مەرجەعی گشتیی دادگای باڵای یاسای بنەڕەتیی سوریا سکاڵای بەربژێرە رەتکراوەکانی بە ھۆی پێشکەش نەکردنی بەڵگەی نوێ کە بتوانێ بانگەشەی ئەوان بسەلمێنێ ، رەتکردەوە .
بە وتەی نابراو ، دادگای باڵای یاسای بنەڕەتیی سوریا لە 16 تا 24ی ئایاری بۆ دەسپێکی ھەڵمەتی ھەڵبژاردن دیاریکردووە و لە سێشەممە 25 ی مانگی ئایارەوە بنکەکانی ھەڵبژاردن بۆیان نیە چالاکیی پڕۆپاگەندەیی بکەن .
ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا 26 ی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت .
342/